گۆرانیبێژێکی ئەمریکی 'بە گریانەوە' باسی دەرمانەکانی کێشدابەزاندن دەکات

30-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گۆرانیبێژێکی ئەمریکی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەرمانی کێشدابەزاندنی بەکارهێناوە، لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆی ڤیدیۆیەکی داناوە کە بە گریانەوە باسی دەکات، بەهۆیانەوە چی لێ بەسەرهاتووە؛ ئەو دەڵێت: ''بەبێ راوێژی پزیشک هەرگیز بەکاریان مەهێنن''.
 
ئانا ئیانیتێلی کە ناسراوە بە ئێیڤری، 30 ساڵانە و لە ڤیدیۆیەکدا باسی کاریگەرییە خراپەکانی ئەو دەرمانە دەکات، ئەو دەڵێت، بەبێ راوێژی پزیشک بەکاری هێناوە و تووشی پووکانەوەی ئێسکەکانی کردووە، دەشڵێت: ''ساڵێکە دەرمانەکە بەکاردەهێنم''.
 
ئانا بە گوتەی خۆی، شۆک بووە کە پزیشک وای پێگوتووە؛ دوای ساڵیک لە بەکارهێنان، دوو مانگە وازی لە دەرمانەکە هێناوە و ئێستا کە پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە، ئێسکەکانی پووکاونەتەوە.
 
بەپێی مایۆکلینیک، پووکانەوەی ئێسکەکان، لاوازیی ماسوولکەکان و لاوازیی بەستەرەکان دەشێت لێکەوتەکانی دەرمانەکان بن.
 
ئەو دەرمانەی ئەو بەکاری هێناوە لەو دەرزییانەیە کە هی نەخۆشیی شەکرەن و بۆ دابەزاندنی کێشیش بەکاردێن، بەپێی FDA بۆ ئەوانە دەنووسرێت کە شەکرەیان هەیە و قەڵەویشن، پسپۆڕان هۆشداریان داوە، ''هیچ کەسێک بەبێ راوێژی پزیشک بەکاریان نەهێنێت''.
 
لەنێو ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە، گۆرانیبێژە ئەمریکییەکە بە گریانەوە خەڵک هۆشیاردەکاتەوە کە بەبێ راوێژی پزیشک ئەو دەرمانانەی کێشدابەزاندن بەکارنەهێنن و گوتی: ''ئەگەر پێویستت پێیان نییە، هەرگیز بەکاریان مەهێنە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.