تەندروستیی سلێمانی: نزیکەی هەزار کەس خانەنشینبوون

30-01-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بەهۆی بڕیارە نوێیەکەی خانەنشینبوونەوە، نزیکەی هەزار کارمەند و پزیشک لە تەندروستیی سلێمانی خانەنشینبوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2025 سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ رووداو ئاشکرای کرد، 940 کەس لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان خانەنشینبوون؛ نوێنەرێکی دەرچووانی دانەمەزراوی تەندروستیش دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار کەس چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن.
 
هەر ئەمڕۆ سەرهەنگ سەڵاح، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خۆبەخش و دەرچووانی دانەمەزراوی تەندروستی لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئێستا تەندروستیی سلێمانی دوای یاسا نوێیەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران، پێویستی بە دامەزراندنی زیاتر لە 15 هەزار کەس دەبێت.
 
سەرهەنگ سەڵاح رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 37 هەزار کەس چاوەڕێی دامەزراندنن لە کەرتی تەندروستی، چونکە لە هەرێمی کوردستان 27 هەزار دەرچووی دانەمەزراوی تەندروستی و 10 هەزار و 200 خۆبەخشی تەندروستی هەن، کە بەشیکی زۆریان زیاتر لە 10 ساڵە خۆبەخشی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە