رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی رێکخراوی ماکمیلیانی بەریتانی، ئێستا سێ ملیۆن و 400 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە بەریتانیا هەن، شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات باوترینن.
برایان هاریسۆن، رزگاربوویەکی شێرپەنجەیە و ساڵی 2014 پێی گوترا کە تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە، ئەو هاوڕێکانی لە نەخۆشییەکە هۆشیاردەکاتەوە.
لە ساڵی 2019ـەوە 25٪ رێژەی پشکنینە دەستنیشانکراوەکانی شێرپەنجە زیادیان کردووە، لە ئینگلاند لەکۆی هەشت پیاو، کەسێکیان تووشبووی شێرپەنجەی پڕۆستاتە.
پڕۆفیسۆر فرانسیس چینگووندۆو، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی میزەڕۆ دەڵێت: ''یەکێک لە شتە گرنگەکان ئەوەیە کە پیاوە رەشپێستەکان پێویستە زیاتر ئاگاداربن کە مەترسییان زیاترە و پێویستە زوو زوو پشکنین بکەن، باشترین رێگەش ئەوەیە کە پشکنینی خوێنی پی ئێس ئەی بکەن''.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئازار لەکاتی میزکردن، میزکردنی پچڕ پچڕ و خوێن یاخود سپێرم لەنێو میز نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی پڕۆستاتن، هەر پیاوێکیش پێویستە دوای 50 ساڵی، پشکنینی پێشوەختە بکات.
نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
* ئازار لەکاتی میزکردن
* میزکردنی پچڕ پچڕ
* بەتاڵنەبوونەوەی میزڵدان
* خوێن یاخود سپێرم لەنێو میز
* ئازار
* لاوازیی رەپبوونی چووک
رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی پڕۆستات
* پشکنینی پێشوەختە
* خواردنی خۆراکی تەندروست
* کێشڕێکی
* وەرزش و چالاکیی جەستەیی
* بوونی خەوی رێک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ