ناوەندی تەندروستیی گشتی لە سوێد: گۆڕینی ساڵ رەنگە خەمگینی دروستبکات

29-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی تەندروستیی گشتی لە سوێد ئاشکرای دەکات، لە هەندێک کەس گۆڕینی ساڵ و بەتایبەتیش شەوی سەری ساڵ تەنیایی دروستدەکات و وادەکات کەسەکە خەمۆک بێت.
 
بەگوێرەی ناوەندەکە، تەنیایی لەو کاتەدا روودەدات کە ئەو پەیوەندییانەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی لە ژیاندا گەورەتربن لەو پەیوەندییەی کە کەسەکە ئێستا هەیەتی.
 
د. جێرمی نۆبڵ، پسپۆڕی دەروونی لە ئەمریکا دەڵێت، سەیرکردنی وێنەی پێکەوەیی خەڵک و ئاهەنگگێڕانیان دەکرێت هەستی تەنیایی دروستبکات و ئەگەری خەمۆکبوون لەو شەوەدا زیادبکات، بەتایبەت بەساڵاچووان.
 
کۆمەڵەی دەرووندروستی لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەنجامدانی رۆژانەی راهێنانەکانی هێوربوونەوە پێویستن وەکو {یۆگا، خۆخاوکردنەوە و گوێگرتن لە میوزیک} بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی تەنیایی و خەمگینی ئەو شەوە بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.