تەندروستی
لەسەر شەقامێکی نێو جەرگەی هەولێر مێزێک دانراوە و کۆمەڵێک دەرمانی بۆ فرۆشتن لەسەرە. وێنە: هاونیشتمانییەک بۆ رووداوی ناردووە
رووداو - تەندروستی
لەنێو جەرگەی شاری هەولێر هێشتا لەسەر شەقامەکان دەرمان دەفرۆشرێت، گوتەبێژی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەڵێت: بەشێكی زۆری ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، گەڕۆکن و هەر جارەو لە شوێنێکن.
هاونیشتمانییەک لە هەولێر وێنەیەکی بۆ رووداوی تەندروستی ناردووە و دەڵێت: ئەو دەرمانانەی سەرشەقام بێ ستیکەرن و بە شێوەیەکی ئاشکرا لەنێو بازاڕی هەولێر دەفرۆشرێن.
لەم بارەیەوە دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2024 بە رووداوی راگەیاند، ئەوە ئەرکی ئەوانە و هەمیشە لیژنەکانیان لە چاودێریدان بۆ سزادان و رێگری لەو دیاردەیە.
دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەڵێت: ''ئەو کارە بە تەواوی نایاساییە و داوا لە خەڵک دەکەین هیچ دەرمانێک لەو جۆرە کەسانە نەکڕن کە دەرمانی بێ ستیکەر و لە شوێنی نەگونجاو وەکو سەر شەقام دەرمان دەفرۆشن''.
دەشڵێت: ئەوانەی دەرمان لەسەر شەقام دەفرۆشن گەڕۆکن و هەر جارەو لە شوێنێکن، بۆیە روونی دەکاتەوە کە هەمیشە لە دەرمانخانەکان و لەلایەن کەسانی شارەزاوە دەرمان وەربگیرێت.
بەدواداچوونێکی رووداو لە سەرەتای ئەمساڵ لەبارەی فرۆشتنی دەرمان لەسەر شەقام، بەڵام لە سلێمانی؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ