FDA: بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان هاتن لە منداڵان دەرمان بەکارنەهێندرێت
رووداو - تەندروستی
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئازاری ددان هاتن لە منداڵ نابێت پەنا ببردرێتەبەر بەکارهێنانی دەرمان.
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەکارهێنانی ئەڵقەیەکی لاستیکیی نەرم و خاوێن یاخود شوشتنی پووکی منداڵ و نەرمکردنەوەی بە پەنجەی دەست بەڵام بە شێوازی تەندروست و بە دەستکێشەوە رێگەی گونجاون بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵ.
FDA دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن و کرێمی تایبەت بە پووک ئەگەری تووشبوون بە چەندین کێشەی جیدیی تەندروستی زیاددەکات.
بەگوێرەی ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، بەشێوەیەکی گشتی ددان هاتن لە تەمەنی 4 بۆ 7 مانگییەوە دەست پێدەکات و نیشانەکانی بریتین بێزاربوون و گریان، تایەکی نزم و حەزکردن بە جوینی شتی رەق.