کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا پێنج خۆراک پێشنیازدەکات کە تەندروستیی دڵ باشتردەکەن

رووداو - تەندروستی 

بەگوێرەی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، پاراستنی تەندروستیی دڵ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، جەڵتەی دڵ و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە. 
 
کۆمەڵەکە ئاماژە بەوەدەکات، خواردنی خۆراکی تەندروست هەنگاوێکی گەورەیە کە دەتوانیت بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ.
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئەم پێنج خۆراکانە بریتین لە؛ 
 
- زەیتی زەیتون؛ یارمەتی دابەزاندنی چەوریی خراپ LDL دەدات و چەوریی باش HDL  بەرزدەکاتەوە.
 
- خۆراکە دانەوێڵەییەکان؛ دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ترشە ئەمینییە گرنگەکان، یارمەتیی پاراستنی خانەکان دەدەن، کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دادەبەزێنن.
 
- فاسۆلیا؛ بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە، یارمەتی جەستەت دەدات ئاستی کۆلیسترۆڵی تەندروست بپارێزێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
 
- گوێز؛ بڕێکی زۆر ترشی ئەلفا لینۆلینیکی تێدایە، کە دەگۆڕێت بۆ هەندێک جۆری ترشی چەوری ئۆمێگا 3، ئەویش چەوری ترایگلیسیرید لە جەستەدا کەمدەکاتەوە. 
 
- سەلەمون؛ دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و ڤیتامین B6 کە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە.