لە رۆژی جیهانیی دڵدا، باشتر دڵ بناسە

رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دڵە و بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، دڵ ئەندامێکی ماسوولکەییە و قەبارەکەی یەکسانە بە قەبارەی مشتی دەست. تەنانەت لە رۆژێکدا دڵی کەسێکی ئاسایی 100 هەزار جار لێدەدات.
 
بەپێی ناوەندەکە، لەکاتی پژمین دا دڵ ناوەستێت و لە هەفتەی چوارەمی دووگیانییەوە دەستدەکات بە لێدان و تاوەکو مردن ناوەستێت.
 
تەنانەت توێژینەوەیەکی زانکۆی جۆن هۆپکینز ئاشکرای دەکات، کەمتر لە 1٪ـی خەڵک دڵیان لەلای راستە و هیچ کێشەیەکیشیان نییە
 
هەروەها دڵی خانمان بەراورد بە پیاوان زیاتر لێدەدات و لێدانی دڵ لەکاتی سێکس یەکسانە بە لێدانی دڵ لەو کاتەی ورچێک راوت دەنێت.
 
پیاوان زیاتر بە جەڵتەی دڵ لەکاتی سێکسدا دەمرن.
 
دڵ تاکە ئەندامە بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت و زۆرترین ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە لە رۆژی دوای پشووەکاندا هەیە، بەهۆی ئەوەی کە رێژەیەکی زۆر لە هۆرمۆنی گوشاری دەروونی دەردەدرێت و لەو کاتەشدا رێنوێنیی کارمەندان دەکرێت کە کار لەسەر ئارامیی دەروونیان بکەن.
 
وەستانی دڵ هۆکاری سەرەکیی مردنی لەناکاوە و لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی رێگەکانی پێشگیریکردن لێی دەکرێت؛
 

بەم رێگەیانە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمبکەرەوە و تەندروستیی دڵت بپارێزە
 

مایۆکلینیکی پزیشکی: 'پاراستنی تەندروستیی دڵ، پتەوبوونی ئێسک و ددانەکان و زیادکردنی خوێن مەیین' لە سوودەکانی کانزای کالسیۆمن