رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ئاشکرای دەکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پیسبوونی هەوا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024 د. هەورۆ تەها، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و سەرۆکی بەشی کەیسەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە رووداوی گوت، هەرچەندە توێژینەوەی زۆر پێویستن بۆ سەلماندانی هۆکاری زیادبوونی شێرپەنجە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان پیسبوونی هەوا پێشەنگی هۆکارەکانە.
د. هەورۆ تەها دەڵێت: ''شێرپەنجە سییەکان، مەمک، کۆڵۆن و پڕۆستات باوترین شێرپەنجەکانی تووشبووانی هەرێمی کوردستانن''.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەم هۆکارانەی خوارەوە کرد کە لە کەیسە تووشبووەکانی نەخۆشخانەی نانەکەلیدا گومان دەکرێت بەهۆیانەوە تووشی نەخۆشییەکە بووبن وەکو؛
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بۆماوەیی
- پیسبوونی هەوا
- بەساڵداچوون
- خۆراکی ناتەندروست
ئەمڕۆ لە هەولێر دیدارێکی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ئاوات لەبارەی دۆخی تووشبووانی شێرپەنجە و هاوئاهەنگیکردن بۆ پێشنیازکردنی رێگەچارەکان بەڕێوەچوو {لێرەوە ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە ببینە}.
وریا بن، ئەم خۆراکانە مادەی وایان تێدایە کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ