توێژینەوەیەک: چەندین مادەی کیمیایی کە هۆکاری شێرپەنجەن تێکەڵ بە خۆراکی رۆژانە دەبن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ACS دەریدەخات، نزیکەی 200 مادەی کیمیایی پەیوەست بە شێرپەنجەی مەمک لە دروستکردنی پاکەت و کەلوپەلی پلاستیکی کە خۆراکیان تێدا هەڵدەگیرێن بەکاردەهێنرێن.
 
لەم توێژینەوەیەدا لیستی ئەو مادە کیمیاییانەی کە ئەگەری شێرپەنجەی مەمک زیاددەکەن بەراورد کراون بە لیستی ئەو مادە کیمیاییانەی کە لە پاکەت و قوتووی تایبەت بە هەڵگرتنی خۆراک بەکاردەهێندرێن و 200 مادەی کیمیایی دۆزراونەوتەوە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکەن.
 
جەین مونکێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "بۆیاخ لە پلاستیک. کاغەز. کارتۆن و هاوشێوەکانیدا بەکاردەهێندرێت کە هەندێک تایبەتمەندی زۆر ژەهراوی هەیە و تێکەڵ بە خۆراک دەبێت''.
 
مونکێ دەشڵێت، رزگاربوون لەم ماددە شێرپەنجانە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، زۆرێک لە ماددە شێرپەنجەییەکانی نێو ئەم کەلوپەلانە تێکەڵ بە جەستەی مرۆڤ دەبن، هۆرمۆنەکان تێکدەدەن و زیان بە DNA دەگەیێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە جیاوازەکان. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: ئەنفلوەنزای باڵندە

CDC: چەند کارمەندێکی تەندروستیی نیشانەکانی ئەنفلوەنزای باڵندەیان لێدەرکەتوون

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC رایدەگەیێنێت، شەش کارمەندی تەندروستی کە چاودێریی تووشبووێکی ئەنفلوەنزانی باڵندەیان کردووە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لێدەرکەوتوون.