رووداو - تەندروستی
سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، لە وڵاتەکە کێشەی کۆچکردنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هەیە و بۆ ژیانێکی شایستە دەچنە وڵاتانی دیکە.
رۆژی شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024 حەسەن ئایدەمیر، یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی سەندیکاکە و سەرۆکی سەندیکاکەیە لە سەمسوورە بە رووداوی گوت، پزیشکان و کارمەندانمان بۆ ئەوەی لە ژیانێکی شایستە و دۆخێکی ئابووری باشتردا بژین، کۆچدەکەن بۆ وڵاتانی دیکەی وەکو کەنەدا، ئەمریکا و ئەڵمانیا.
تەنانەت حەسەن ئایدەمیر دەڵێت: تەندروستیی تورکیا ئامادەنییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کارەسات و پەتای داهاتوو، چونکە ناڕێکییەکی زۆر هەیە لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کەمیی کارمەندانی تەندروستی.
لە ئەنقەرە نوێنەران و سەرۆکی نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی تورکیا بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ