چیلی ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە منداڵانی 6 بۆ 11 ساڵ

29-09-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ


لە وڵاتی چیلی هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 6 بۆ 11 ساڵ دەستیپێکردووە.


پێدانی ڤاکسین بە منداڵانی خوار 12 ساڵ لەکاتێدایە، لە چیلی دەمێکە کوتانی منداڵانی سەروو 12 ساڵ دەستپێکردووە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، سەرەتا دەبێت دایک و باوک رەزامەندی بدات بۆ ئەوەی منداڵەکەیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت.

بەرپرسانی تەندروستیی چیلی دەڵێن ئامانجیان لەم بڕیارە ئەوەیە منداڵانی بچووکیش دژی کۆرۆنا بپارێزن بەتایبەت ئێستا کە پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: نەوجەوانێکی تووشبووی خەمۆکی

توێژینەوەیەک: پاڵپشتیی دەروونی نەوجەوانان لە تووشبوون بە خەمۆکی دووردەخاتەوە

توێژینەوەیەکی سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاماری تەندروستی لە ئەمریکا دەریدەخات، هاندان و پاڵپشتیی دەروونی لە لایەن دایک و باوکانەوە باوەڕی زیاتر بە منداڵانیان دەبەخشێت، نەوجەوانان پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و سۆزداری زۆریان پێویستە.