لە دهۆک دایکی منداڵانی ئۆتیزم بۆ مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ دۆخی منداڵەکانیان رادەهێندرێن

29-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نێو خولەکە. وێنە: رووداو
نێو خولەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە دهۆک خولێک بۆ دایکی منداڵانی ئۆتیزم رێکخراوە کە چۆنیەتیی مامەڵەکردن و راهێنان بە منداڵانی ئۆتیزمیان بۆ رووندەکرێتەوە، راهێنەرێک دەڵێت، مامەڵەی دروستی دایک و باوک رۆڵی سەرەکی لە شیاندنەوە و باشترکردنی دۆخی منداڵی ئۆتیزم دەبێت.
 
شەیما محەممەد، دایکی سێ منداڵی ئۆتیزمە و بەشداری خولەکەی کردووە و دەڵێت: ''لە کەمپین و ناچارم لە ماڵەوە راهێنان بە منداڵەکانم بکەم و ناتوانم منداڵەکانم بۆ راهێنان ببەمە دهۆک''.
 
هەر لەنێو خولەکەدا ساناز مەحموود، دایکی منداڵێکی ئۆتیزم بە پەیامنێری رووداوی گوت، زۆرێک لە منداڵی ئۆتیزم لە دهۆک هەن کە لەلایەن باوانیانەوە شاردراونەتەوە، چونکە ''پێیان شەرمە کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە''، هەر بۆیە دەڵێت: ''بە شانازییەوە دەیڵێم کە من خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمم''.
 
میللەت محیەدین، راهێنەری خولەکە دەڵێت: ''دایک و باوک داینامۆی راهێنان و باشترکردنی نیشانەکانی منداڵە ئۆتیزمەکەیانن''، هاوکات باسی ئەوەش دەکات کە خولی لەم شێوەیە پاڵپشتیی دەروونی و تەندروستیی دایک و باوکی منداڵی ئۆتیزم دەدات.
 
خولەکە لەلایەن ریکخراوێکی ناحکومی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ 22 خانم لە کەمپەکان و نێوخۆی دهۆک کرا.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم هەن، لە دهۆک حەوت سەنتەری تایبەت بۆ ئۆتیزم هەن و بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش، نزیکەی 800 بۆ 850 منداڵی ئۆتیزم لەو پارێزگایە هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.