رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، قەبزی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا کرا و دەرکەوت، بەشێکی زۆری بەشداربووان کە دووچاری جەڵتەی دڵ بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، قەبزبوون.
لێتیسیشن کامارگۆ، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی قەبزن سێ ئەوەندە ئەگەری مردنی لەناکاویان بە جەڵتەی دڵ زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی، بەجۆرێک 34٪ رێژەکە زیاتر بووە.
بەپێی مایۆکلینیک، 14٪ـی دانیشتووانی جیهان دووچاری ئەو کێشە تەندروستییەن و قەبزی بە دۆخێک دەگوترێت کە کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەک پیسایی بکرێت، یان لە پیساییکردندا کەسەکە دووچاری ناڕێکییەکی زۆر ببێتەوە.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی قەبزی کراوە و پسپۆڕێکی گیادەرمانی سوودی چەند گیایەک بۆ چارەسەرکردنی قەبزی، رووندەکاتەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ