زانکۆی نیویۆرک: رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەخشینی گورچیلە کەمبووەتەوە

29-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، مەترسیی گیانلەدەستدانی پەیوەست بە بەخشینی گورچیلە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئامێر و رێگەی پێشکەتووی نەشتەرگەری هۆکاری کەمبوونەوەی مەترسییەکانن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی باشترکردنی شێواز و ئامێری نەشتەرگەری، مەترسیی گیانلەدەستدان لەدوای بەخشینی گورچیلە کەمبووەتەوە بەجۆرێک لە 10 هەزار نەشتەرگەری بەخشینی گورچیلە یەکێکیان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی بەخشەرەکە. 
 
دکتۆر دۆری سێگێڤ، جێگری سەرۆکی ژووری نەشتەرگەری لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی نیویۆرک دەڵێت،  ''چاودێریکردنی نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری یارمەتیدەرە لە سەرکەوتنی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە''. 
 
بەگوێرەی تۆڕی دابینکردن و چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ئەمریکا، ساڵانە نزیکەی شەش هەزار ئەمریکی خۆبەخشانە گورچیلەیەک دەبەخشن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.