FDA: کەسانی سەروو 50 ساڵان دەتوانن دووەم قورچکی بەهێزکەری ڤاکسین وەربگرن

29-03-2022
هونەر رێبوار
A+ A-
 

رووداو- هەولێر

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA بەشێوەی فریاگوزاری بەکارهێنانی قورچکی چوارەمی ڤاکسین کە دەکاتە دووەم قورچکی بەهێزکەر دژی کۆرۆنا بۆ کەسانی تەمەن سەروو 50 ساڵان پەسەنددەکات. 
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەکارهێنانی قورچکی دووەمی بەهێزکەری ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لەدوای چوارەم مانگ لە بەکارهێنانی قورچکی یەکەمی بەهێزکەر بە کەسانی تەمەن سەروو 50 ساڵان دەدرێت. 
 
FDA روونیدەکاتەوە چوارەم قورچکی ڤاکسین کە دەکاتە دووەم قورچکی بەهێزکەر دژی کۆرۆنا رۆڵی دەبێت لە پاراستنی ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن و مەترسیی تووشبوونیان بە حاڵەتە سەختەکان و خەواندن لە نەخۆشخانە کەمترە. 
 
پێشتر دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA بەکارهێنانی دووەم قورچکی بەهێزکەری ڤاکسینی بۆ کەسانی تەمەن سەروو 12 ساڵان پەسەندکربوو، ئێستاش بۆ کەسانی تەمەن سەروو 50 ساڵان پەسەندیکردووە و دەکرێت لەمەودوا بەکاربهێندرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو

کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە

کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.