رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، ئەو منداڵانەی کە هاندەدرێن بۆ دابەزاندنی کێش و بەرنامەی دیاریکراویان بۆ دادەنرێت، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە لێکەوتەکانی قەڵەوی کەمدەبێتەوە.
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد لەسەر شەش هەزار و 700 منداڵی قەڵەو کرا و دەرکەوت، ئەوانەی لەماوەی 5 ساڵدا کێشیان دابەزاندووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەماوەی منداڵیان کەمبووەتەوە.
د. ئیمیلیا هاگمان، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: قەڵەوی لەنێو منداڵاندا ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و جەڵتە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان زیاددەکات کە هۆکارن بۆ مردنی پێشوەختە.
ئەو منداڵانەی کێشیان دابەزاندووە؛
58٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە کەمبووەتەوە.
69٪ ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەچەوریی خوێن کەمبووەتەوە.
60٪ ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن کەمبووتەوە.
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، نزیکەی 20٪ـی منداڵان قەڵەون کە دەکاتە 18 ملیۆن کەسی تەمەن 2 بۆ 19 ساڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ