زیاتر لە دوو مانگە خۆبەخشانی تەندروستیی راپەڕین بایکۆتی کاریان راگەیاندووە؛ داوای دامەزراندن دەکەن

29-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
گردبوونەوەی بەشێک لە خۆبەخشەکانی تەندروستیی راپەڕین. وێنە: رووداو
گردبوونەوەی بەشێک لە خۆبەخشەکانی تەندروستیی راپەڕین. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خۆبەخشانی تەندروستیی راپەڕین بایکۆتی کاریان راگەیاند و نوێنەرێکیان دەڵێت: چەندین جارە بایکۆتی کار و گردبوونەوە دەکەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-1-2025 بڕوا حەمید، نوێنەرێکی خۆبەخشەکانی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە هەزار کەس دەبن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و تاوەکو ئێستا شوێنیان پڕنەکراوەتەوە، هەر ئەمەش کاریگەریی لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەکە هەبووە.
 
نزیکەی دوو مانگە ئەو خۆبەخشانەی سنووری ئیدارەی راپەڕين بایکۆتی کاریان کردووە؛ خانمێکی خۆبەخش دەڵێت: داوادەکەین دابمەزرێین، چونکە ساڵانێکی زۆرە بە بێ بەرامبەر خزمەتی نەخۆشخانەکان دەکەین.
 
بەشێکی ئەو خۆبەخشانە ئەمڕۆ لەبەردەم تەندروستیی راپەڕین گردبوونەوە، هەر ئەمڕۆ تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی گوت، ئەو خۆبەخشانە رۆڵی سەرەکییان هەیە لە کەرتی تەندروستیمان و فەرمانی دامەزراندنمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.