پسپۆڕێک: منداڵی ناکام ئەگەری تووشبوونی بە 'فتق' زۆرە

29-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، فتق لەنێو کوڕاندا بەربڵاوە و باشترین رێگە چارەش نەشتەرگەرییە.
 
د. محەممەد مەمووندی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان دەڵێت: ئەوانەی بە ناکامی لەدایکدەبن واتە پێش کاتی خۆیان لەدایکدەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە فتق زۆرە.
 
بەگوتەی د. محەممەد مەمووندی ئەم خاڵانەی خوارەوە لەسەر فتق باسدەکات؛
 
1- فتق دەکرێت لە کوران و کچانیش رووبدات، بەڵام لە کوڕان باوترە.
2- زیاتر لە بەشی لای راستی جەستەدا روودەدات.
3- تەنیا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە دەبێت بەزوویی چارەسەربکرێت تاوەکو تووشی رووداوی نەخوازراوی گیرانی ریخۆڵەکان نەبێت.
4- گریان و هاوارکردن فتق دروست ناکەن، بەڵام هۆکارن بۆ بەدیارکەوتنی فتقەکە ،چونکە فتق لە منداڵان سکماکییە.
5- بۆ دروستبوونی فتق؛ باوترین تەمەن لە کوڕان کەمتر لە ساڵێکە و لە کچانیش چوار بۆ پێنج ساڵە.
6- پێشوەختە لەدایکبوونی منداڵان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەو نەخۆشییە.
7- پێویستە منداڵی تووشبوو لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببیندرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.