نەخۆشنامە؛ لای پزیشكەکەت باسی قسەی گوگڵ مەکە، ئەگەرنا تووڕەدەبێت

28-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی ئەو نەخۆشانە دەستپێدەکات کە شەرم دەکەن لە کێشەکانی مایەسیری و شوێنە هەستیارەکان، بەجۆرێک سەرەتا دەڵێن، ''سکم دێشێ''، بەڵام دوای لێوردبوونەوە دەردەکەوێت سکئێشەکە هی بن سکییەتی و دوای پشکنین ئاشکرادەبێت کە مایەسیرییەتی.
 
د. قەلەندەر کەسنەزانی، راوێژکاری نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی هەرس و پسپۆڕی چاندنی جگەر و پەنکریاس میوانە و دەڵێت: هەر نەخۆشێک دەچێتە لای پزیشک، پێویستە بە کورتی و بە روونی کێشە تەندروستییەکەی روونبکاتەوە.
 
د. قەلەندەر کەسنەزانی روونی دەکاتەوە، نابێت ئەو کەسەی لەگەڵ نەخۆشەکەیە ''مرافق'' قسەبکات و وەسفی نەخۆشیی نەخۆشەکە بکات، جگە لەوەی کە نەخۆشەکە لەبیرچوونەوەی هەبێت، ''چونکە هەموو ئەو شتانە چارەسەر و تێگەیشتنەکان لە نەخۆشەکە دوادەخات و ناڕێکی دەکات''.
 
بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات کە نەخۆش دۆخی چۆن بوو، رێک بیڵێت بە پزیشکەکە، واتە وەسفی دۆخی خۆی بکات، هەروەها دەڵێت: لای پزیشكەکەت باسی قسەی گوگڵ مەکە، ئەگەرنا تووڕەدەبێت.
 
بەشێکی قسەکانیشی باسی ئەوە دەکات کە مەرج نییە هەر نەخۆشێک چەند کەسێک لەگەڵی بچنە ژوورەوە بۆ بینینی پزیشک، ''چونکە نەخۆش نهێنیی هەیە و نابێت کەس بیزانێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.