پاکستان.. پیسبوونی کەشوهەوا مەترسیی لەسەر تەندروستیی خەڵک داناوە

28-12-2022
شکار رێبوار
پایسکیلسواری لە کەشوهەوای پیسبوودا.
پایسکیلسواری لە کەشوهەوای پیسبوودا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شاری لاهۆر لە پارێزگای پۆنجابی پاکستان، یەکێکە لە شارە جەنجاڵەکانی جیهان، گرووپێکی پاسکیلسواری بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیل و پێشگیریکردن لە زیاتر پیسبوونی ژینگە، بە شەقام و بازاڕەکاندا دەگەڕێن.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان رایگەیاندووە، ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن، لە ساڵی 2019 چوار ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان دانیشتووی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و ناوەندی ئەوروپا بوون.
 
بەهۆی پیسبوونی ژینگە و مەترسیی لەسەر ژیانی منداڵان، مانگی رابردوو دادگەی پاکستان بڕیاریدا، دەرگەی قوتابخانەکان لە رۆژانی هەینی و شەممە دابخرێن، لەکاتێکدا پێشتر تەنیا رۆژانی یەکشەممە پشووی فەرمی بوو.
 
تەندروستی جیهانیش رایدەگەیێنێت، پیسبوونی ژینگە و هەوای دووکەڵاوی 21٪ مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان لە منداڵاندا زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە