بڕیارە کۆمەڵگەیەکی فێرکاری تایبەت بە خوێندکارانی پزیشکیی زانکۆی دهۆک بکرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. وشیار عەزۆ، یاریدەدەری راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک - هەوار جەلالەدین، بێژەر.،
د. وشیار عەزۆ، یاریدەدەری راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک - هەوار جەلالەدین، بێژەر.،
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

یاریدەدەری راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک رایدەگەیێنێت، پێنج ساڵە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی دهۆک دراوە، بەڵام تائێستا دروستنەکراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024 کۆنفرانسێک بۆ بەرچاوڕوونیی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی دهۆک بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو کرا و د. وشیار عەزۆ، یاریدەدەری راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، کێشەی سەرەکیی قوتابییانی تازەدەرچوو ئەوەیە کە بەشێکیان بێتە پێش بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن کاریان دەستبکەوێت.
 
د. وشیار عەزۆ دەڵێت: لە پلاندا هەیە کۆمەڵگەیەکی فێرکاریی پزیشکی بۆ خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک بکرێتەوە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستا دەست بە دروستکردنی نەکراوە.
 
بە گوتەی د. وشیار، چەند خوێندکاران بچنە کۆمەڵگە پزیشکییەکان و تێکەڵ بە کێشەکانی تەندروستی بن، زیاتر شارەزاتر دەبن. تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە ئەو کۆمەڵگە نوێیە بکرێتەوە، ئیدی قەرەباڵخیی خوێندکاران لە نەخۆشخانە گشتییەکان دروستنابێت و باشتریش فێری زانستەکەیان دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە