توێژینەوەیەکی فراوان: هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت خواردنەوەی بڕێکی کەمی کحول سەلامەتە

28-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی گەورە و نوێ هیچ بەڵگەیەک نادۆزێتەوە کە خواردنەوەی کحول بە شێوەیەکی مامناوەندیش پارێزگاری لە نەخۆشییەکانی دڵ یان شەکرە بکات.
 
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی پێنسێلڤانیا لەسەر 33 هەزار ئەمریکی کرا و ئاشکرابوو کە هیچ پەیوەندییەک نییە لەنێوان خواردنەوەی کحول و پاراستنی دڵ.
 
د. هێنری کرانزلەر، نووسەرێکی توێژینەوەکە گوتی، ''بە هیچ شێوەیەک کحول نەخورێتەوە، یاخود رەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت بۆ وازهێنان لێی کە خواردنەوەی سنووردار بکرێت''.
 
دوای وازهێنان لە خواردنەوە کحولییەکان، چی بەسەر جەستەدا دێت؟ {کلیک لێرە بکە}
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.