ئەو کافتریا و دووکانانەی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بە نەوجەوانان دەفرۆشن، سزا دەدرێن

28-11-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن نێرگەلە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و دووکان و فرۆشیارانی خواردنەوە کحولییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتووچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت: ئەگەر سەرپێچی بکەن، رووبەڕووی داخستن و دادگە دەکرێنەوە.
 
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی رێنمایی و یاسای کارکردن، هاتووچۆکردن و پێشکەشکردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەخەیە و "هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت".
 
لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ گازینۆ، ئەو کافتریایانەی نێرگەلە دەفرۆشن، دووکان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان، ئەگەر منداڵ و نەوجەوانان لەو شوێنانە ببیندرێن، ئەوا لەلایەن لیژنەکانەوە رووبەڕووی داخستن و رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.
 
لەشکر حەمید ئاماژە بەوە دەکات، "لە هەموو دنیادا" هاتووچۆکردنی منداڵ و نەوجەوانان بۆ یاریی بلیارد و یارییەکانی دیکە لە گازینۆکان، هەروەها پێشکەشکردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەخەیە و هەموو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، "بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.