زانکۆی تافتس: خواردنی فستق تەندروستیی چاو باشتردەکات

28-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی تافتس لە ئەمریکا دەریدەخات، رۆژانە خواردنی 50 گرام فستق یارمەتی باشترکردنی تەندروستیی چاو دەدات. 

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، فستق بڕێکی پێوانەکراوی مادەی لوتینی تێدایە کە یارمەتیدەر دەبێت لە دواخستنی لاوازبوونی بینایی بەهۆی هەڵکشانی تەمەن، هەروەها  زیادکردنی چڕی بینایی رەنگی چاو، بەمەش رووناکی زیانبەخەش باشتر دەپاڵێورێت.
 
د. تامی سکۆت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''خواردنی فستق دەبێتە هۆی باشتر وەرگرتنی ماددەی لوتین کە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی چاوەکان''. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئاستی بەرزی لوتین پەیوەندی بە باشترکردنی ئاستی هزریی هەیە و بیرەوەری باشتردەکات، هەروەها هۆکارێکی پێشگیریکردنە لە زوو پیربوون بە گشتی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.