تەندروستیی سلێمانی: ناکرێت پزیشک شەوانە لەکاتی دەوام چات و فەیسبووک بکات
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی راگەیێندراوێکی تووندی لەبارەی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی بڵاوکردەوە کە "لەبەر پارە" دەوام جێدەهێڵن و دەڵێت، "هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكیی هه‌بێت نابێت له‌به‌ر خاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت."
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر "یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م."
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات، "ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه ده‌گرینه‌به‌ر، ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له جێگه‌دا چات و فه‌یسبووك بكات و بڕیاری ئه‌وه بدات نه‌خۆشخانه‌كان به‌جێبهێڵێت و خه‌ڵكی هه‌ژار كه ناتوانێت بچنە نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، نەتوانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "هه‌ر پزیشكێك له‌كاتی نه‌بوونی مووچه یان به هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت و بچن له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پاره كار بكه‌ن، رێکاری زۆر تووند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر."
د. سەباح هەورامی دەڵێت، "هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكیی هه‌بێت، نابێت له‌به‌ر خاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، ده‌كرێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئاسایی بێت كه ته‌نها كاری خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت."
هەروەها بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گوتیشی، "کاری پزیشكی جیاوازه و حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تاوەکو كه‌سێك ده‌كاته پزیشك، بۆیه جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی، قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له پزیشكان ده‌كه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووی سزای تووند ده‌بنه‌وه."