رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا CDC رایدەگەیێنێت، وڵاتانی ئەفریقا و هاوبەشەکانی بەڵێنیان داوە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار دابینبکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو پارەیەی کە لەلایەن وڵاتانی ئەفریقا کۆدەکرێتەوە لە هەر یەکە لە بوارەکانی چاودێریکردنی نەخۆش، دەستنیشانکردن، فراوانکردنی توانای تاقیگەکان و دابینکردنی چارەسەری پێویست بەکاردەهێندرێت.
ژان کاسێیا بەڕێوەبەری گشتیی CDC دەڵێت، ''پارەی سندوقی پەتاکە لە ئێستا 814 ملیۆن دۆلارە و یارمەتی 10 وڵات دەدات کە نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە''.
ژان کاسێیا دەشڵێت، ئامانج وەستاندنی ئەم پەتایەیە لە شەش مانگی داهاتوودا و ئەمەش بە پاڵپشتی وڵاتانی دیکە دەکرێت.
بەگوێرەی CDC هەر یەکە لە وڵاتانی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، بوروندی، رواندا، ئۆگاندا، کینیا، سودان، جیبۆتی، ئەسیوپیا، سۆماڵ و باشووری سودان سوود لەم بڕە پارە تەرخانکراوە وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ