FDA دەرمانێکی نوێی نەخۆشیی 'شیزۆفرینیا'ی پەسندکرد

28-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شیزۆفرینیا پەسنددەکات و 60٪ نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.
 
دەزگاکە رایدەگەیێنێت، دەرمانە نوێیەکە بە ناوی COBENFYـیە و لەڕێگەی دەمەوە دەدرێت بە نەخۆش و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەرهەمدەهێندرێت، لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە 60٪ نیشانەکانی نەخۆشییەکەی کەمکردووەتەوە و کوالێتیی ژیانی تووشبووش باشتردەکات.
 
بە گوێرەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، لەکۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لە ئەمریکا دەرمانەکە بەردەستدەبێت و رۆژانە دوو دەنکۆڵەی لێدەخورێت.
 
کریس بۆرنەر، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیای بریستۆڵ مایرێسی ئەمریکی دەڵێت: ئەمە شۆڕشێکی نوێ و مژدەبەخشە بۆ تووشبووانی شیزۆفرینیا، چونکە دوای 30 ساڵ، ئەمە یەکەم دەرمانی نوێی نەخۆشییەکەیە.
 
بەپێی WHO، نزیکەی دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس لە ئەمریکا و 24 ملیۆن کەسیش لە جیهاندا تووشبووی نەخۆشییەکەن.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، سکیزۆفرینیا کە لەنێو خەڵکدا بە ''شیزۆفرینیا'' ناسراوە؛ تێکچوونێکی مێشکییە و کەسی تووشبوو ئەم نیشانانەی دەبێت؛
 
- خەوبینین
- ناڕێکیی قسەکردن
- قسەکردن لەبەر خۆیەوە
- کەمبوونەوەی توانای بڕیاردان
- گۆشەگیری
- وڕێنەکردن
- ناڕێکیی خەو
- بیستنی دەنگی نامۆ
 
رێگەکانی پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە؛
 
- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا سێ
- خواردنی سەوزە و میوەکان
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- رێکخستنی کاتی خەو؛ خەوتن لەهەمان کاتدا
-دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول
- بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە 
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.