رزگاربووانی جەڵتەی دڵ دەتوانن سێکس بکەن؟

28-09-2020
نیشانەکردن جەڵتەی دڵ
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە سێکسکردن تەمەنی بەشێکی تووشبووانی جەڵتەی دڵ درێژدەکاتەوە یارمەتیدەرە بۆ تەندروستهێشتنەوەیان.


زانکۆی ئاڤیڤ لە ئیسرائیل توێژینەوەیەکی لەسەر 495 خێزان ئەنجامداوە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی لەو ماوەیەدا لە رووی سێکسییەوە چالاکبوون، دوای شەش مانگ لە جەڵتەی دڵ مەترسیی مردنیان ٪35 کەمتربووە.

د. یاریڤ گاربێر، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ئاڤیڤ دەڵێت، دووبارە چالاکبوونەوە لە رووی سێکسییەوە دوای جەڵتەی دڵ، یارمەتیدەرە بۆ تەندروستبوونی گشتی جەستە.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونەیە کە دەڵێت، ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبن دەبێت خۆیان لە پرۆسەی سێسکردن دووبگرن، چونکە ئەگەری سەرهەڵدانی نۆرەیەکی دیکەی جەڵتە زیاددەکات، بەڵام ئەم توێژینەوەیە کە لە جۆرناڵی (European journal of preventive cardiology) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، سێکسکردن بۆ بەشێک لە رزگاربووانی جەڵتەی دڵ مەترسیی مردن کەمدەکاتەوە.

پرۆفیسۆر یاریڤ گاربێر دەڵێت،  ئەو رزگاربووانەی جەڵتەی دڵ کە دەتوانن بەبێ بوونی هیچ گرفتێک بەسەر قادرمەکاندا سەربکەون یان پیادەڕەوی بکەن، دەتوانن دەست بە سێکسکردنیش بکەنەوە.

پرۆفیسۆرەکەی زانکۆی ئاڤیڤ رێنماییدەداتە رزگاربووانی جەڵتەی دڵ کە چەند رۆژێک دوای دەرچوونیان لە نەخۆشخانە دووبارە لە رووی سێکسییەوە چالاکببن. بەڵام دەشڵێت ئەمە بەگوێرەی دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە دەگۆڕدرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە