لە چەمچەماڵ نەشتەرگەرییەکی هەستیار کرا

28-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 
 
لە چەمچەماڵ نەشتەرگەرییەکی هەستیار بۆ خانمێک دەکرێت و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە دەڵێت: گرێیەکە لەسەر دەماری حەوتەم بووە و کەوتووەتە سەر رژێنی لاگوێ، تەنانەت هۆشیاریش دەداتە هاونیشتمانییان لەبارەی کێشە پزیشکییەکەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئابی 2024 د. هەردی محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشەکە خانمێکی 57 ساڵان بووە و هەستی بەوە کردووە کە گرێیەک لە لاگوێی دروستبووە، دەستبەجێ پزیشکی پسۆڕی بینیوە و دۆخەکەی دەستنیشانکراوە.
 
بە گوتەی د. هەردی محەممەد، نەشتەرگەرییەکە هەستیاربووە، چونکە گرێکە هی رژێنی لاگوێی بووە و کەوتووەتە سەر دەماری حەوتەم و لقەکانی کە ئەگەری مەترسیی تێکچوونی شێوە و جووڵەی دەموچاری نەخۆشەکە زۆرە.
 
هاوکات پسپۆڕەکە روونی کردەوە، ''نەشتەرگەرییەکە رۆژی دووشەممە 26ـی ئاب لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ کرا و ئێستا نەخۆشەکە تەندروستیی جێگیرە''.
 
لە کۆتاییدا د. هەردی محەممەد گوتی، پێویستە هاونیشتمانییان هەر گرێیەک یاخود ناڕێکییەک لە جەستەیان هەستپێدەکەن، راستەوخۆ پزیشکی پسپۆڕ ببین، تاوەکو لە ئەگەری هەر گرێیەکی مەترسیدار؛ بە زووترین کات نەخۆشەکە دەستنیشان و چارەسەر بکرێت، ''چونکە چارەسەر لە قۆناخە سەرەتاییەکان ئاسان دەبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.