ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی: بە تینوویەتی مەلەوانی مەکەن

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی دەریدەخات، مەلەکردن بە تینوویەتی مەترسیدارە و گرفتی تەندروستی دروستدەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، مەلەکردن وەکو هەر وەرزشێکی دیکە ماندوویێتی لەدوا دێت، دەشێت ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و گرژبوونی ماسوولکەکان بەتایبەت ئەگەر لە پلەی گەرمی بەرز ئەنجامبدرێت، بۆیە دەبێت تینوویەتی بشکێندرێت پێش ئەنجامدانی ئەم وەرزشە.
 
دکتۆر ماتیۆ باجێت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت، ''جەستە بە ئەنجامدانی مەلەوانی ئارەقدەکاتەوە و تووشی وشکبوون دەبێت بەڵام لەنێو ئاو هەستی پێناکرێت، دوای تەواوبوون لە مەلەکردن کەسەکە هەست بە ماندووبوونەکەی دەکات''. 
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، لە وەرزی هاوین و پلەی گەرمی بەرز گرنگی زیاتر بە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکانی دیکە بدرێت بۆ مانەوەی جەستە بە شێداری.