توێژینەوەیەک: کارەکانی ماڵەوە بەراورد بە وەرزش کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی جەڵتە نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سوێد ئاشکرای دەکات، ئەوانەی وادەزانن ئەرک و کارەکانی ماڵەوە جێگرەوەی وەرزشن هەڵەن و کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە نییە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی گۆتنبێرگ لە سوێد بە بەشداری سێ هەزار و 614 کرا و دەرکەوت، ئەو چالاکییانەی لە شوێنی کار یاخود ماڵەوە ئەنجامی دەدەین، بەس نین بۆ ئەوەی بمانپارێزن لە جەڵتە.
 
پسپۆڕانی توێژینەوەکە دەڵێن، جووڵە ئاساییەکانی رۆژانە جیاوازن لە وەرزش و چالاکییە جەستەییەکانی وەکو 'پایسکیلسواری، رۆیشتن بەپێ و وەرزشەکانی کاردیۆ' تاوەکو ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمبکەنەوە.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا، ئەمانەی خوارەوە نیشانەکانی جەڵتەی دڵن؛
 
- سینگئێشە
- ئازاری شان و قۆڵی چەپ
- هێڵنج و رشانەوە
- ئارەقکردن و ساردبوونی پێست
- هەناسەتەنگی 
- ناڕێکیی لێدانی دڵ
 
هەر بەپێی دامەزراوەکە؛ ''خولەکێک دواکەوتن لە بووژانەوەی دڵ، 10٪ چانسی ژیان کەمدەبێتەوە''، هەر بۆیە ئەوانەی جەڵتە لێیان دەدات، پێویستە بە زووترین کات بگەیێندرێنە نەخۆشخانە.