توێژینەوەک: نەخۆش دەتوانێت بەبێ بەکارھێنانی دەرزی و دەرمان چارەسەر وەربگرێت

28-04-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە نەخۆش لە داھاتوویەکی نزیکدا دەتوانێت بەبێ بەکارھێنانی دەرزی یان خواردنی راستەخۆی دەرمان، لە رێگەی پێستەوە چارەسەرەکانیان بەکاربهێنن.
 
توێژینەوەکە رۆژی 19ی نیسانی 2023 لەلایەن پەیمانگەی تەکنەلۆجیی مەسەچووسێتس لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و زانایانی بوارەکە دەڵێن، دەتوانرێت دەرمان بە لەزگەیەک لە رێگەی شەپۆلی دەنگەوە و لە پێستەوە بە نەخۆش بدرێت.
 
دکتۆر کانن دادگێرڤن، مامۆستای یاریدەدەر لە پەیمانگەی تەکنەلۆجیی مەسەچووسێتس و خاوەنی توێژینەوەکە دەڵێت، "وەرگرتنی دەرمان بەو شێوەیە نەخۆشەکە لە ژەھراویبوون دەپارێزێت و رێگەیەکی ئاسوودە و کۆنترۆڵکراویشە."
 
ئاسا شاھ،، یاریدەدەری لێکۆڵەر لە پەیمانگەی مەسەچووسێتس دەڵێت، ئەو شێوازی دەرمان وەرگرتنە زۆر وردتر و ئامانجدارترە. دەشڵێت، "ئەگەر نەخۆش لە رێگەی پێستەوە دەرمان وەربگرێت سوود لە تەواوی دەرمانەکە وەردەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە سوود لە تەواوی دەرمانەکە وەرناگرێت."
 
شێوازەکە لەسەر پێستی بەراز تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە داھاتووشدا لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، ئەوەش وەکو زانایانی بوارەکە باسی دەکەن.
 
زانایانی بوارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، وەرگرتنی دەرمان لە رێگەی پێستەوە 12 جار خێراترە لە وەرگرتنی دەرمان بەشێوازەکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.