رووداو - تەندروستی
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی مایۆکلینیک و ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، مادە هۆشبەرەکان ئەوانەن کە ناوەندە کۆئەندامی دەمار خاودەکەنەوە و کار لە سیستمی دەماری دەکەن.
ئەو مادانە دەکرێت کورتخایەن و درێژخایەن ببنەهۆی دروستبوونی چەندین کاریگەریی مەترسیدار لەسەر جەستە و دەروونی بەکارهێنەران، بەتایبەت لەو کاتەی کە دەبێتەهۆی ئالوودەبوون و پەیوەستبوون پێوەیانەوە.
مەترسییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی حەشیش ''ماریوانا''
* کورتخایەنەکان
خاوبوونەوەی جووڵە
دڵەڕاوکێ و شڵەژان
خێرالێدانی دڵ و جەڵتەی دڵ
لاوازیی توانای سێکسی
* درێژخایەنەکان
خەمۆکی
لەبیرچوونەوە
شێرپەنجە
گۆشەگیری
ئالوودەبوون
**
مەترسییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی کۆکاین
* کورتخایەنەکان
شڵەژان
سەرئێشە و سکئێشە
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
ناڕێکیی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن
جەڵتەی دڵ
سەرسووڕان
لەهۆشخۆچوون
* درێژخایەنەکان
مەیینی خوێن
ئاوسانی شاخوێنبەر
تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن
هەناسەتەنگی
کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ مێشک
زیادبوونی هەوکردن
پەککەوتنی گورچیلەکان
لەدەستدانی بۆنکردن
خوێنبەربوون
ناڕێکیی لە کۆئەندامی هەرس
**
مەترسییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی ''هیرۆین''
* کورتخایەنەکان
وشکبوونەوەی جەستە
هێڵنج و رشانەوە
کەمکردنەوەی لێدانی دڵ
ناڕێکی هەناسەدان
خوران و هەستیاری
* درێژخایەنەکان
کەمخەوی
قەبزبوون
سکئێشە
پەککەوتنی گورچیلە و جگەر
لاوازیی سێکسی
ناڕێکیی سووڕی مانگانە
لاوازیی بیرکردنەوە و لەبیرچوونەوە
نەخۆشییەکانی دڵ
لاوازبوونی ماسوولکەکان
شینبوونەوەی پێست
**
مەترسییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی ''کریستاڵ''
* کورتخایەنەکان
شڵەژان
دڵەڕاوکێ
وشکبوونەوەی جەستە
ناڕێکیی لێدانی دڵ
برسیبوون
لاوازیی سێکسی
* درێژخایەنەکان
پووکانەوەی ئێسک
لاوازبوونی ددانەکان
جەڵتەی دڵ
بەرزبووەنەوەی پلەی گەرمیی جەستە
پەککەوتنی سییەکان
گیانلەدەستدان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ