پسپۆڕێک: ژمارەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە زیادبوونە و پێویستمان بە سەنتەر هەیە

28-03-2025
شکار رێبوار
د. شێروان خەسرەو، راهێنەر و پسپۆڕی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر.
د. شێروان خەسرەو، راهێنەر و پسپۆڕی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان ئاشكرای دەکات، تاوەکو ئێستا سەنتەری تایبەت بە دووبارە شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان نییە کە دوور بێت لە چاکسازییەکان و تەنیا بۆ ئالوودەبووان بێت.
 
ئەمڕۆ هەیینی 28-3-2025 د. شێروان خەسرەو، راهێنەر و پسپۆڕی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە بوولتەنی کاژێر 10:00ـدا رایگەیاند، سەنتەرەکانی شیاندنەوەی ئالوودەبووان دەبێت لە سێ بەش و قۆناخ پێکبێت.
 
ئەو پسپۆڕە قۆناخەکانی شیاندنەوەی ئالوودەبووان لە سەنتەرەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو هەیە، باسدەکات؛
 
قۆناخی یەکەم؛ خاوێنکردنەوەی جەستەی بەکارهێنەرە لە مادەی هۆشبەر کە پشت بە ماوەی بەکارهێنان و جۆرەکەی دەبەستێت و نزیکەی 7 تاوەکو 40 رۆژ دەخایەنێت.
 
قۆناخی دووەم؛ شیاندنەوەی جەستە و دەروونی ئالوودەبووانە بۆ باری ئاسایی کە بە دانیشتن لەگەڵ کەسەکە دەکرێت و لانیکەم شەش مانگی پێویستە.
 
قۆناخی سێیەم؛ قۆناخی چاودێریکردن کە ساڵێک دەخایەنێت.
 
دادوەرێکی داواکاری گشتی رایگەیاند یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر حکومەت ناچار بە دامەزراندنی سەنتەری شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی مادەی هۆشبەر دەکات، دادوەر بێستوون رەشید بە رووداوی گوت، هەرچەندە بەردی بناخەی سەنتەری شیاندنەوەی مادەی هۆشبەر دانراوە بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە.
 
هەر لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024ـدا، یەک تۆن و 152 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر، دوو تۆن و 7 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و 42 هەزار و 373 شیت حەبی ترامادۆڵ دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
جگە لە حەبەکان، دیارترین ئەو مادانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەکاردەهێنرێن، کریستاڵ، حەشیش، تریاک، ماریوانا و هێرۆیینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە