کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی زاخۆ داوادەکەن بکرێنە هەمیشەیی

27-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێک لە کارمەندە گرێبەستە تەندروستییەکانی زاخۆ لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو
بەشێک لە کارمەندە گرێبەستە تەندروستییەکانی زاخۆ لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی لە زاخۆ کە ''لانیکەم دوو ساڵ'' خزمەتیان هەیە، داوای ئەوە دەکەن؛ دابمەزرێن و گردبوونەتەوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2024 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 165 کارمەندی تەندروستیی گرێبەست هەن و بەشێکیان گردبوونەوە، ئەوان داوادەکەن دابمەزرێن و بە هەمیشەیی بکرێن.
 
یەکێک لە کارمەندەکان دەڵێت: ''زیاتر لە دوو ساڵە خزمەتم هەیە و وەزارەت پێمان دەڵێن، بەهۆی ئەوەی پەرەپێدانین، مافی بە هەمیشەییبوونمان نییە''.
 
بەشێکی ئەو کارمەندانە ئەوە باسدەکەن کە وەکو کارمەندێکی هەمیشەیی دەوامیان پێدەکرێت و هەفتانە ئێشکگریش دەکەن، بۆیە بە مافی خۆیان دەزانن کە ببنە هەمیشەیی.
 
تەنانەت ئەمڕۆ کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیانیش کە 120 کارمەندی تەندروستیی گرێبەستی هەیە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.