حکومەتی بەریتانیا فرۆشتنی ڤەیپ قەدەخەدەکات

رووداو - تەندروستی 

بە فەرمی حکومەتی بەریتانیا یاسای قەدەخەکردنی فرۆشتنی قەیپ جێبەجێدەکات و زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەران لەنێو گەنجاندا بە هۆکاری سەرەکیی قەدەخەکردنەکە دادەنێت.
 
بەپێی بەریتانیا، یاساکە هەریەک لە وڵاتانی ئینگلاند، سکۆتلاند و وێڵز دەگرێتەوە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو پەیڕەودەکرێت، ئامانجیش کەمکردنەوەی زیادبوونی ڤەیپە لەنێو گەنجان.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریج دەریدەخات، کێشانی ڤەیپ لەنێو منداڵانی 11 بۆ 15 ساڵان بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادبووە. 
 
بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا، کێشانی ڤەیپ دەکرێت راستەوخۆ ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
 
- لاوازبوونی سەرنج
- سەرئێشە
- دڵەڕاوکێ
 
5 مادەی مەترسیداری نێو ڤەیپ و کاریگەریی هەریەک لە مادەکان بزانە؛ 
 
1- نیکۆتین
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لاوازیی بیرکردنەوە و بیرچوونەوە
* هەوکردنی سیکڵدانۆچکەکانی سییەکان
 
2- بەنزین
* شێرپەنجە 
* نەزۆکی 
* تێکچوونی سووڕی مانگانە
 
3- ئەکرۆلین
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لینجە مادە (بەڵغەم)
* هەستیاری
 
4- ئەلدیهایدەکان
* شێرپەنجەی خوێن
* هەستیاری و هەوکردنی قوڕگ 
* برینداربوونی ناوپۆشی دەم و لووت
 
5- پڕۆپلین ئەلکحول
* دژەبەستن
* هەستیاریی چاو، قوڕگ و لووت
* پەککەوتنی گورچیلەکان