CDC: تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایێنەکان دەبێت ژەمێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەوانەی گرووپی مەترسیدارن لە تووشبوون بە کۆرۆنا پێویستە ژەمێکی دیکەی ڤاکسین وەربگرن. 
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی تەمەنیان 65 ساڵ و سەرووترە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە، شەش مانگ دوای وەرگرتنی یەکەم ژەم، پێویستە ژەمی دووەمی ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا وەربگرن.
 
ماندی کۆهێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، ''وەرگرتنی ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەی تووند لە کاتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە''. 
 
بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، لە ئێستا ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا بەردەستە و دەشێت لە دوای تەمەنی شەش مانگییەوە وەربگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. کارزان سیروان، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و چاندنی ئەندامەکان

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی: خەڵکێکی زۆر هەن پێویستیان بە چاندنی جگەر و گورچیلە هەیە

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و چاندنی ئەندامەکان رایدەگەیێنێت، لە پڕۆژەیاندا هەیە لەداهاتوودا ئەندام لەو کەسانە وەربگرن کە دڵیان زیندووە و مێشکیان مردووە، بۆ ئەوەی ئەندامەکانی جەستەیان بدەن بەوانەی پێویستیانە.