رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ئێستا زووتر گەنجان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و {لوولەکانی خوێن} دەبن بەتایبەت جەڵتەی دڵ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27-10-2024 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دابینکردنی ئامێرێکی پشکنینی بە ناوی CT Angiography راگەیاند و گوتی، لەمەودوا بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بۆ پشکنینی جەستەیان ناچنە سلێمانی و هەر لە هەڵەبجە پشکنینیان بۆ دەکرێت.
ئامێرەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاریی هەڵەبجە دانراوە و بە گوتەی د. ئازاد مستەفا، زیاتر لە ملیارێک دیناری لەسەر داهاتی نێوخۆی سلێمانی تێچووە.
بەشێکی قسەکانی ئاماژەی بە بایەخی ئەو ئامێرە نوێیە کرد بۆ گەنجان و گوتیشی، ''ئێستا گەنجان زووتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن و پێی نازانن، هەر بۆیە ئەم پشکنینە دەستنیشانی ناڕێکییەکانیان دەکات''، تاوەکو لە ئەگەری بوونی هەر نەخۆشییەک کەسەکە دڵنیاببێتەوە.
بەپێی دامەزراوەی جەڵتە لە ئەمریکا، ئەمانەی خوارەوە هۆکارەکانی جەڵتەن لەنێو گەنجان؛
* کێشانی جگەرە و نێرگەلە
* گوشاری دەروونی
* ناڕێکیی خەو
* خۆراکی ناتەندروست
* نەخۆشییە درێژخایێنەکان
* قەڵەوی
* بۆماوە
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ ئەمانەن؛
* سینگئێشە
* ئازاری شان و قۆڵی چەپ
* هێڵنج و رشانەوە
* ئارەقکردن و ساردبوونی پێست
* هەناسەتەنگی
* ناڕێکیی لێدانی دڵ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ