زانکۆی ڤێرجینیا: چالاکیی جەستەیی تووند هەستکردن بە برسیێتی کەمدەکاتەوە

27-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ڤێرجینیا لە ئەمریکا دەریدەخات، چالاکیی جەستەیی تووند هەستکردن بە برسیێتی کەمدەکاتەوە و یارمەتی کێشدابەزاندن دەدات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هۆرمۆنی گرێلین کە تایبەتە بە رێکخستنی هەستی برسیێتی و ئارەزووی خواردن، بە وەرزش و راهێنانی تووند کەمتر دەردەرێت بەراورد بە راهێنانی مامناوەند. 
 
کارا ئەندرسن، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ''جیا لە دەرمان و نەشتەرگەری هەر رێگەیەکی دیکە یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، یارمەتیدەردەبێت لە کێشدابەزاندن''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، گرێلین هۆرمۆنێکە لە جەستە بەرپرسە لە هاندانی ئارەزووی خواردن و هەستکردن بە برسێتی بە زیادکردنی چالاکییەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراوی مێشک و ئەوانەی ئاستی گرێلینیان زیاترە ئەستەمتر توانای کێشدابەزاندنیان هەیە.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ پێشگیریکردن لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کەمجوڵەیی دەبێت هەفتانە زیاتر لە 75 خولەک وەرزشی تووند ئەنجامبدرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.