قەڵەوی منداڵ مەترسیی تووشبوونی بە هەستیاری زیاددەکات

27-10-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن قەڵەوی منداڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی ئەدیلەید لە ئوسترالیا رایدەگەیێنن ئەو منداڵانەی قەڵەون زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە هەستیاری.


پزیشکە ئوسترالییەکان لە ئەنجامی 15 هەزار توێژینەوەی پێشوویان کۆڵیوەتەوە، کە لەسەر دوو ملیۆن تووشبووی هەستیاری ئەنجامدرابوون و تێیدا پەیوەندی لە نێوان قەڵەوبوون و تووشبوون بە هەستیاری دۆزراوەتەوە.

د. کاتی گاتفۆرد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەدیلەید دەڵێت، ئەو منداڵانەی بە کێشکی زۆر لەدایکدەبن، ئەگەری ئەوەی تووشی یەکێک لە جۆرەکانی هەستیاری بن زیاترە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، هەر کیلۆگرامێک زیادبوونی کێش لەماوەی منداڵیدا ئەگەری هەستیاری بە رێژەی %44 زیاددەکات بە تایبەت هەستیاری خۆراک و ئێگزیما.

پزیشکانی زانکۆی ئەدیلەید رێنماییدەدەنە دایکان بەوەی زیاتر ئاگاداری کێشی جەستەی منداڵەکانیان بن و خۆراکی تەندروستیان پێبدەن و هانیان بدەن بۆ ئەنجامدانی وەرزش.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە