WHO: پێشگیری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' دەکەین

27-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە و پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' پلانێکی شەش مانگی جێبەجێدەکرێت.
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پلانەکە لە مانگی ئەیلوولەوە دەستپێدەکات تاوەکو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دەخایێنێت و پێکدێت لە دابینکردنی رێژەیەکی زیاتری ڤاکسین، باشترکردنی سیستمی چاودێریکردنی نەخۆش، هۆشیارکردنەوەی هاوولاتییان لە نەخۆشییەکە و زیادکردنی ژمارەی کارمەندانی تەندروستیی لەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە. 
 
تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "دەتوانرێت بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و وڵاتانی دراوسێی کۆنترۆڵ بکرێت و رابگیرێت."
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەفریقا، لەمساڵدا لە نزیکەی 12 وڵاتی ئەفریقا، زیاتر لە 12 هەزار و 300 تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' تۆمارکراون و 590 کەس بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.
 
ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' سەر بەخێزانی ڤایرۆسەکانی 'Poxviradae'ـە، بە شێوەیەکی گشتی لە رێگەی بەرکەوتنی نزیک بڵاودەبێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.