یونیسێف ملیۆنێک و 200 هەزار ڤاکسینی دژ بە ئیفلیجیی منداڵان بۆ غەززە دەنێرێت

27-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سندووقی هاریکاریی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان 'یونیسێف' چەندان قورچکی ڤاکسینی دژ بە ئیفلیجی منداڵان بۆ غەززە دابیندەکات، چونکە ''80٪ـی منداڵانی غەززە بێبەشن لە ڤاکسینی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە''.
 
رێکخراوی یونیسێف بە ئامانجی کوتانی 640 منداڵ بە ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان، ملیۆنێک و 600 هەزار قورچکی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکەی گەیاندە غەززە و بەرپرسانی رێکخراوەکە دەڵێن، ئامانجیان منداڵانی خوار 10 ساڵانە و داوای وەستانی بەپەلەی شەڕەکەش دەکەن.
 
ئەم دەستپێشخەرییانە دوای ئەوە دێت کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە فەرمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵانی لە غەززە راگەیاند و ئەوەشی ئاشکراکرد کە 80٪ـی منداڵانی کەرتەکە بێبەشن لە ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە.
 
تەندروستیی غەززە دەڵێت: سەتان فەلەستینی لە کامپەکان ئاوارەن و ئاوی پاکیان دەستناکەوێت، تەنانەت بۆ شووشتنی قاپ و کەلوپەلەکانیشیان ئاوی پیسبوو بەکاردەهێنن.
 
جۆناسان کریکس، بەرپرسی پەیوەندییەوەکانی یونیسێف لە فەلەستین دەڵیت: ''ڤاکیسینەکان لە بنکە تەندروستییە جیاوازەکانەوە دابەشدەکرێن، تاوەکو ئەو ئامانجەی دیاریمان کردووە بپێکین، چونکە ڤایرۆسی ئیفیلجیی منداڵ بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و رێژەی کوشندەیی زۆرە''.
 
ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان چییە؟
 
بەپێی CDC، ڤایرۆسەکە دوای ئەوەی دەچێتە نێو جەستە، لە رێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێوەندەکۆئەندامی دەمار و لەناو دەمارەخانەکان زۆردەبێت پاشانیش دەبێتەهۆی پەککەوتنی ماسوولکەکان و سەرەنجام کەسەکە تووشی ئیفلیجی دەبێت.
 
نیشانەکان
 
- نەمانی کاردانەوەی ماسوولکەکان 
- گرژبوونی ماسوولکەکان
- پەلەکانی جەستە تووشی فشەڵی دەبن و توانای جووڵەیان نامێنێ 
- نەمانی توانای قووتدان 
 
گرووپی مەترسیدار بۆ تووشبوون
 
- ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە
- هەژارنشینەکان
- منداڵانی خوار پێنج ساڵان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.