کۆمەڵەی بەساڵاچووان لە ئەمریکا: گووشاری دەروونی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی بەساڵاچووان لە ئەمریکا دەریدەخات، گووشاری دەروونی درێژخایێن و کورتخایێن تووشبوون بە نیشانەکانی لەبیرچوونەوە زیاددەکات. 
 
کۆمەڵەی بەساڵاچووان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە هەزار بەساڵاچووی تەمەن سەروو 70 ساڵ بەشداربوون و دەرکەوتووە، ئەوانەی گووشاری دەروونییان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە بەنزیکەی 3 ئەوەندە زیاترە بەراورد بەوانەی ئەم گرفتەیان نییە. 
 
کەی چەینگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''توێژینەوەکە ئاماژەیە بەوەی گووشاری دەروونی ئەگەر چارەسەر نەکرێت، مەترسییەکی نوێیە بۆ تووشبوون بە لەبیرچوونەوە''. 
 
بە گوێرەی دامەزراوەی دەرووندروستی لە بەریتانیا، رێکخستنی کاتی خەو، ئەنجامدانی یارییە هزرییەکان و دوورکەوەتنەوە لە کحول، جگەرە و نێرگەلە یارمەتی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی دەدەن.