رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆهایۆ دەریدەخات، پشکنینی پێشوەختە مەترسیی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەڕێژەی 33٪ کەمدەکاتەوە.
ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی پشکنینی پێشوەختە دەکرێت هەر هەوکردنێک یاخود گۆڕانکرییەک کە ئاماژەبێت بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی ریخۆڵە، پێشوەختە یاخود لە قۆناخەکانی سەرەتاییدا دەستنیشانبکرێن و رێگری لە تەشەنەسەندنی بکرێت.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، پێشوەختە پشکنین دەشێت لە ماڵەوە بکرێت بە چاودێری کردنی رەنگی پیسایی، بوون یاخود نەبوونی خوێن لەگەڵ پیسایی و پێوسیتە لەگەڵ بینینی هەر گۆڕانکارییەک سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، شێرپەنجەی کۆڵۆن سێیەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە، شێوازی ژیانی ناتەندروست وەکو 'خواردنە خێراکان، خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان، کەمجووڵەیی و قەڵەوی هۆکاری سەرەکی تووشبوونن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
بە پێێ ئەم کۆمەڵەیە، پشکنینی پێشوەختە دەتوانرێت لە رێگەی هەر یەکە لە پشکنینی پیسایی، پشکنینی بۆماوەیی و هەناوبینی ئەنجامبدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ