لە کەرکووک هەشتەم تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

27-07-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند و دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
سامان یابە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تووشبووەکە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە بە ناوی (ع.ر) و خەڵکی قەزای حەویجەیە.
 
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، دوای دڵنیابوون لە تووشبوونی، بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی شیفا کراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
 
ئەو بەرپرسەی کەرکووک دەشڵێت، تائێستا هەشت کەس لە کەرکووک تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و دوانیان گیان لەدەستداوە کە یەکێکیان تەمەنی 29 ساڵ و ئەوی دیکە تەمەنی 39 ساڵ بووە. دەشڵێت، هەردووکیان لە رەگەزی نێربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە