رووداو - تەندروستی
خانمێکی ئەمریکیی 100 ساڵان کە هێشتا کاردەکات و نایەوێت خانەنشین بێت، دەڵێت: ''بە تەندروستی دەخۆم، بە باشی دەخەوم و بە دروستی دەژیم"، نهێنیی بە تەندروست مانەوەی ئاشکرادەکات.
مریەم تۆدی 100 ساڵان دانیشتووی ناوچەی ستانفۆردە لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکا، هەفتانە شەش رۆژ لە فرۆشگەیەکی مۆبیلیاتدا کاردەکات کە لە دایک و باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.
مریەم تۆد دەڵێت: چێژ لە کارەکەی دەبینێت و نایەوێت خانەنشین بێت یان وەکو بەشێکی زۆری بەساڵاچووان لە ماڵەوە کۆتاییەکانی ماوەی ژیانی بەسەرببات.
ئەو جەستەیەکی چالاکی هەیە و لەگەڵ نەوەکانیدا فرۆشگەکە بەڕێوەدەبات، 51 ساڵە هاوسەرگیریی کردووە و 29 ساڵە هاوژینەکەی گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی ئەو خانمە 100 ساڵانە، هیچ نەخۆشییەکی دڵ و شێرپەنجەی تووشنەبووە و نهێنییەکانی شێوازی ژیانی و تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکات؛
جۆری خۆراک و رێژیمی خۆراکەکانی
تۆد لە بەشێکی قسەکانیدا رایدەگەیەنێت، هەمیشە ئارەزووی خۆراکی نوێ و تەندروستی کردووە و بە دوور بووە لە خۆراکە ناتەندروستەکان، ئەمانەی خوارەش وەکو نهێنیی رێژیمی خۆراکیی رۆژانەی ئاشکرادەکات؛
تۆد لە بەشێکی قسەکانیدا رایدەگەیەنێت، هەمیشە ئارەزووی خۆراکی نوێ و تەندروستی کردووە و بە دوور بووە لە خۆراکە ناتەندروستەکان، ئەمانەی خوارەش وەکو نهێنیی رێژیمی خۆراکیی رۆژانەی ئاشکرادەکات؛
- خۆراکە خێرا و سوورەوەکراوەکان ناخوات.
- خۆی لە خواردنەوە کحولییەکان بەدوور گرتووە.
- رۆژانە بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەکان دەخوات.
- حەزی لە شوکولاتەی رەشە.
- بایەخ بە خۆراکی تازە ''فرێش'' دەدات.
جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
بە گوتەی نەوەکانی، مریەم حەزی لە مەلەکردنە و رۆژانە چەندین جار بە پلیکانەدا سەردەکەوێت، هەروەها بەشێکی ژیانیشی بە چێشتلێنان و پاککردنەوەی ئۆفیسەکەی بەسەردەبات.
![مریەم تۆد لەکاتی چێشتلێنان](https://www.rudaw.net/Library/Images/Uploaded%20Images/Health/viber_image_2024-06-27_17-15-04-415.jpg)
![مریەم تۆد لەکاتی چێشتلێنان](https://www.rudaw.net/Library/Images/Uploaded%20Images/Health/viber_image_2024-06-27_17-15-04-415.jpg)
لە چاوپێکەوتنێکدا مریەمی 100 ساڵان ئاشکرای دەکات، خۆی بە بەختەوەر دەزانێت و هەمیشە گەشبینە، رێنوێنیی دەداتە گەنجانیش و دەڵێت: ''ئێستا ژیان زۆر سەختە و پارەکانتان پاشەکەوت بکەن و قەرزمەکەن''.
![مریەم تۆد لەنێو مەلەوانگەیەک مەلەدەکات کە یەکێکە لە خولیاکانی رۆژانەی.](https://www.rudaw.net/Library/Images/Uploaded%20Images/Health/viibeer.jpg)
![مریەم تۆد لەنێو مەلەوانگەیەک مەلەدەکات کە یەکێکە لە خولیاکانی رۆژانەی.](https://www.rudaw.net/Library/Images/Uploaded%20Images/Health/viibeer.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ