توێژینەوەیەک: پیتزا و بەرگر مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن

27-06-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەرازیل دوو مەترسیی خۆراکە خێراکان لەسەر جەستە ئاشکرادەکات و دەڵێت: بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو ریخۆڵەکان کەمدەکەنەوە و مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری BMC بڵاوکراوەتەوە و لە زانکۆی ئۆرۆپرێتۆ لە بەرازیل کرا و دەرکەوت، ئەوانەی خۆراکە خێراکان زۆر دەخۆن، ئەگەری قەڵەوبوونیان زۆر دەبێت، بەمەش دەشێت بەهۆیەوە دووچاری دڵەڕاوکێ و کەمبوونەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەکانیان ببن.
 
توێژەران دەڵێن، ئەو قەڵەوییەی بەهۆی زۆرخواردنی خۆراکە خێراکانەوە دووچاری کەسێک دەبێت، دەشێت گۆڕانکاری لە مادە کیمیاییەکانی مێشک بکات و دڵەڕاوکێی لێدروستببێت.
 
سیلڤانا رێندیرۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پسپۆڕی فیسیۆلۆژی دەڵێت: ''قەڵەوی هاوتەریبە لەگەڵ کەمبوونەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە، ئەمەش چەند گۆڕانکارییەک لە کەسەکە دروستدەکات وەکو دڵەڕاوکێ، کەمدەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، کەمبوونەوەی بەرگریی جەستە و ناڕێکیی هەرسکردن''.
 
سیلڤانا رێندیرۆ دەشڵێت: خۆراکە خێراکانی وەکو 'پیتزا، بەرگر، هۆتدۆگ، پەتاتەی سوورەوەکراو و خۆراکە ئامادەکراوەکان' بە خۆراکی خێرا هەژماردەکرێن و بەردەوامیی لە خواردنیان مەترسی لەسەر جەستە دروستدەکەن.
 
راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش خۆراکە خێراکانی خستووەتە ریزی بکوژەکانی ئەم سەردەمە و دەڵێت: ساڵانە تووتن، کحول و خۆراکە خێراکان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەکوژن؛ بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە.
 
لە یەکێک لە بەرنامەکانی 'دکتۆر ئاراس' زیانی خۆراکە خێراکان باسدەکرێت، ببینە بزانە منداڵ ئەگەر هەفتەی یەک ژەم خۆراکە خێراکان بخوات چی بەسەردادێت؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە