رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە پۆدکاستی نەخۆشنامە زۆر باسی سوودەکانی رۆژووگرتنی کرد و گوتی، پشوو بە گورچیلەکان دەدات و هۆرمۆنەکانی پیاوەتی زیاددەکات.
د. هیوا عەبدولڕەحمان چۆمانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ دەڵێت: رۆژووگرتن هانی زیاتر دەردانی هۆرمۆنەکانی پەیوەندی بە توانای سێکسیی پیاوان دەدات و تەندروستیی پڕۆستاتیش لە هەوکردنەکان دەپارێزێت.
لەبارەی لاوازیی سێکسیی بەهۆی کێشەکانی پڕۆستاتەوە گوتی، بەڵێ راستە و دەبێتەهۆی لاوازیی توانای سێکسی بەتایبەت لە هەوکردن و گەورەبوونی پڕۆستات، هەر بۆیە دێتەوە سەر باسی رۆژووگرتن و بە رێگەیەک بۆ پێشگیری لەوە دایدەنێت.
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات، ''ئێستا لە گەنجاندا شێرپەنجەی پڕۆستات زیادبووە و پێشنیازدەکات، کەسانی قەڵەو یاخود ئەوانەی لەنێو ماڵباتەکەیان شێرپەنجەکە هەیە، ئەوا پشکنینی پێشوەختە بکەن''.
پشکنینی پێشوەختەی پڕۆستات لە تاقیگە پزیشکییەکان دەکرێت و لەڕێگەی خوێنەوەیە بەناوی پشکنینی PSA و نرخەکەشی گونجاوە.
رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی پڕۆستات؛
* پشکنینی پێشوەختە
* خۆراکی تەندروست
* کێشڕێکی
* وەرزش و چالاکیی جەستەیی
* خەوی رێک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ