نەخۆشنامە؛ پشکنینی پێشوەختە 95٪ ئەگەری چاکبوونەوە لە شێرپەنجە، خێراتردەکات

27-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕ و راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت، ئەگەری زوو چاکبوونەوە بە رێژەی 95٪ زیاددەبێت و خەرجییەکانیش لەسەر نەخۆش و حکومەتیش کەمدەبنەوە.
 
د. جەنگی شەوکەت ساڵەیی، راوێژکاری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەڵێت: رۆژووگرتن یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
لەبارەی تووشبووانی شێرپەنجەوە گوتی، ئاساییە بەڕۆژووبن، بەڵام دەبێت بە راوێژی پزیشکەکەیان بێت.
 
ئەو پسپۆڕە جەخت لە پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە و دەڵێت: ''لەوانە لە کۆکەیەک یان سکچوونێک یاخود هەر نیشانەکەی بەردەوام دەستپێبکات و پێویستە تاک لێپێچینەوە لە تەندروستیی خۆی بکات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.